گەلەریهەواڵ و چالاکی

ئاهەنگی دەرچوونی پۆلێک لە قوتابیانی پەیمانگای زانستە شەرعیەکانی ژیار لە لقی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

نووسه‌ر: به‌ختیار عبدالله

907بینین

 

ڕۆژی ٢٠/٣/٢٠٢١ لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار ئاهەنگێک بۆ دەرچووانی پەیمانگای زانستە شەرعییەکانی ژیار بەڕێوەچوو.

بە ئامادەبوونی د. شێرزاد عبدالوهاب جێگری سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و د. خالید گەردی بەرپرسی پەیمانگاکانی ژیار و بەرپرسی لق و بەشەکان و مامۆستایان و قوتابیان، لە ئاهەنگێکی قەشەنگدا خەڵات و بڕوانامە بەخشرا بە قوتابیانی دەرچووی پەیمانگا و مامۆستایانی وانەبێژ.

قوتابیانی دەرچوو کە ژمارەیان چل کەس بوو بۆ ماوەی دوو ساڵ چەندین وانەی زانستی و شەرعیی و زمانەوانییان خوێندووە و سەرکەوتووانە قۆناغەکانی پەیمانگایان بڕیوە.

 

وەڵامێک بنووسە