357
لە لقی ڕاپەڕین ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، سیمینارێک بەناونیشانی (چەند سوود و ڕوانینێک بۆ ژیانی خاتوو خەدیجە _خوا لێی ڕازی بێت_) لەلایەن (ڕەییان خالید)ەوە پێشکەشکرا.
لە سیمینارەکەدا باسی ژیاننامەی خاتوو خەدیجە کرا کە سەر مەشق و ڕێبەرێکی گەورەیە و وێستگە و قۆناغەکانی ژیانی و ڕۆڵی لە گەیاندن و پشتگیریکردنی پێغەمبەرمان (دروودی خوای لەسەر بێت) تیشکی خرایەسەر و وهكو هاندانێك بوو بۆ کچان و ئافرەتانی موسوڵمان بۆ ئەوەی چاوی لێبکەن و بیکەن بە ڕابەری ژیانیان.
شایهنی باسه نزیکەی چل قوتابی و کچی گەنج ئامادەی سیمینارەکە بوون و جێی ئاماژهیه سیمینارەکە بە سەرپەرشتی: مامۆستا نیگار خدر ئەندامی بەشی خوشکانی لقی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.