هەمەرەنگ

قسه‌ی خێر شوێنی خۆی ده‌گرێت

834بینین

دكتۆری بانگخوازی سوری محمد راتب النابلسی دەڵێت: هەموو بەیانیەك وتارێكی چارەكە سەعاتیم هەبوو لەدوای نوێژی بەیانی لەمزگەوت، هەرجارەو باسی فەرموودەیەكی ریاض الصالحین م بۆدەكردن یەك بەدوای یەكدا.

بەیانیەكیان هەرلەخۆمەوە فەرموودەیەكم هەڵبژاد لەبارەی پەیوەندی ژن ومێردەوەو زۆر عەجائیب بۆم هات ولەجیاتی چارەكێك نیو سەعات بەردەوام بووم ، خۆشم نازانم بۆ ئەو دەرسە وای لێهات ، كەهاتمە دەرەوە كەسێك بەگریانەوە باوەشی پیاكردم و وتی : خوا خێرت بنوسێت ئەمڕۆ سەعات دە ئەمویست هاوسەرەكەم تەڵاق بدەم وا پەشیمان بوومەوە !(سبحان الله لەكارەكانی خوا چەند سەیرن !).

وەڵامێک بنووسە