لە ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆی/ لقی پشدەر ڕۆژی چوارشەممە ١-٩-٢٠٢١ کاتژمێر ٩:٠٠ی سەر لەبەیانی کۆبونەوەی دایکان و باوکانی خولی هاوینەی (پێگەیاندنی پەپولەکان) بەئامادەبوونی هەریەک لەبەڕێزان بەرپرسی لق و بەرێوبەری خول و مامۆستایانی خول بەڕێوەچوو.
سەرەتا هەریەك لەبەڕێزان بەڕێوەبەری خول و بەرپرسی لق وتەی خۆیان پێشکەش کردو دەست خۆشیان لەدایکان و باوکان کرد، وە باسی ئەوەیانکرد کە خولی پایزەش دەکەنەوە.
هەر لەمیانەی ئەم کۆبونەوەیە، بەڕێز م. (بەختیار أحمد) دەرونناس و ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی (پەروەردەی کەسیەتی منداڵ) بۆ دایکان و باوکان سازکرد تیایدا بەوردی باسی دەکرد کە چۆن منداڵەکانمان پەروەردەیەکی تەندروست بکەین.
جێی ئاماژەیە لەلایەن بەرپرسی لقەوە سوپاس نامەیەک پێشکەشی بەڕێز م.(بەختیار أحمد) کرد .
شایەنی باسە ئەم خولە بە بەشداری ٥٠ فێرخواز لەهەردوو ڕەگەز لە ٢٧ -٦ -٢٠٢١ دەستی پێکردوەو ٦-٩-٢٠٢١ کۆتای پێدێت، حەفتەی دوو ڕۆژ وانە دەخوێنن.
لەکۆتایدا بڕوانامەو خەڵات بەسەر فێرخوازانی خولدا دابەش دەکرێت و یەکەم و دووەم سێ یەمی سەرجەم قۆناغەکان خەڵاتی تایبەت دەکرێن.