301
ڕۆژی هەینی ٢٨-٥-٢٠٢١ کاتژمێر ٤:٠٠ی دوای عەسر لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار لە ژێر چاودێری مامۆستا (موحەممەد هەڵشۆیی) مامۆستای مزگەوت خولێکی فێربوونی قورئانی پیرۆز بۆ ژمارەیەك گەنجی مزگەوتی (حەسەن ئاغای نوورەدینی) لە هەنارۆک دەکاتەوە و لەکۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەفێرخوازان دەبەخشێ و بەهاوکاری خێرخوازێك دیارییەکی خنجیلانە بەفێرخوازان دەبەخشێ.
جێی باسە لقی پشدەری بەردەوام لەژمارەیەك مزگەوتی دەڤەری پشدەر خولی جۆراوجۆر دەکاتەوە، بۆ هەندێکیان پڕۆگرامی خوێندن و هەندێکیان دیاری و بڕوانامە دابین دەکات.