چالاکیەکانی ترگەلەریهەواڵ و چالاکی

چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوەی خوشکان ئەنجامدرا

نووسەر: سنور موحەممەد

282بینین

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەشی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢١/٥/٢٠ كاتژمێر٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ بە بەشداریی(١٣) خوشك چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو كە كتێبی (كچان ئازار و هیوا) لە نوسینی(د.ئیبراهیم دوەیش) گفتوگۆی لەسەر کراو ئامادەبووان تێبینی و سەرنجی خۆیان پێشکەشکرد، دوای گفتوگۆیەکی چڕو پڕ کە ماوەی کاتژمێرێکی خایاند، چەند سەرنجێک لەسەر کتێبەکە نوسران و بڕیارە ئەرشیف بکرێن، ئامادەبووان وێڕای دەستخۆشیان بۆ لقی پشدەر داوایان کرد ئەم چالاکیە بەردەوام بێت و بەڵێنیان دا ئامادەبن.

بۆ مانگی داهاتووش کتێبی (پلانی ستراتیژی كەسی)لە نوسینی (د.محمد مایمون یوسف منافیخی) یە دیاریکرا، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢١/٦/٢٦ گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

شایەنی باسە ئەم چالاکیە مانگانەیەو بەسپۆنسەری کتێبخانەی گەشەیەو بەڕێز خاتوو سومەییە ئیبراهیم بەڕێوەی دەبات.

وەڵامێک بنووسە