گەلەریهەواڵ و چالاکی

خێوه‌تگه‌یه‌ك له‌ لقی پشده‌ر به‌ڕێوه‌چوو

نوسه‌ر: سۆما إبراهیم

174بینین

ڕۆژی شەممە ٢٠٢١/٣/٢٧ دووەم خێوەتگەی خوشکانی ژیار لە ژێر ناونیشانی خێوەتگەی (زانستی و ڕۆشنبیری خانمان) بەڕێوەچوو کە لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار پێی هەستابوو.

شایەنی باسە سیمیناری هەریەك لە بەڕێزان دکتۆر بەختیار تاڵەبانی و م. ئه‌حمه‌د موحه‌ممه‌د ئه‌مین و د. پەخشان ره‌حیم و پڕۆفیسۆر دکتۆر خالید موحه‌ممه‌د ساڵح و چەند چالاکییەکی تر پێشکەش کراو لە کاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی تا ٥:٠٠ ی ئێوارە بەردەوامی هەبوو.

جێی ئاماژەیە چل خوشک ئامادەیی خێوەتگەکە بوون و هەریەك لە بەڕێزان بەرپرسی لق و بەرپرسی لیژنەی کاروباری خوشکان و چەند خوشکێکی تر بەشدارییان هەبوو لە خێوەتگەکەدا، خوشکانی ئامادە زۆر دەستخۆشیان هەبوو بۆ لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار کە پشتگیری ئەو جۆرە چالاکیانە دەکەن.

وەڵامێک بنووسە