لە درێژەی کار و چالاکییەکانی لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، ڕۆژی دوو شەممە ٢٠٢١/١/٢٥ کاتژمێر ٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ بە بەشداری (١٤) خوشك، چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو.
کە تیایدا کتێبی (گەشتی گەڕان بە شوێن هاوڕێدا) لە نوسینی: (د.جمال ماضی) گفتوگۆی لەسەرکرا و ئامادەبووانیش تێبینی و سەرنجی خۆیان پێشکەشکرد، دوای گفتوگۆیەکی چڕ و پڕ کە ماوەی کاتژمێرێکی خایاند، چەند سەرنجێک لەسەر کتێبەکە نووسران و بڕیارە ئەرشیف بکرێن.
ئامادەبووان وێڕای دەستخۆشیان بۆ لقی پشدەر داوایان کرد ئەم چالاکیە بەردەوام بێت و بەڵێنیاندا هەموو مانگێک ئامادەبن بۆ مانگی داهاتووش کتێبی (پلانەكانی دژ بە ئافرەتانی موسڵمان) لە نووسینی: (زانا قەرەداغی) دیاریکرا، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢١/٢/٢٥ گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
شایەنی باسە ئەم چالاکیە مانگانەیە و بە سپۆنسەری کتێبخانەی گەشەیە و بەڕێز خاتوو سومەییە ئیبراهیم بەڕێوەیدەبات.