672
دوای ئەوەی ئینستتیوتی ژیار هەستا بەکردنەوەی خولێکی درێژ خایەن لەمزگەوتی نوور لە قەڵادزێ بۆ منداڵانی تەمەن (10 بۆ 14) ساڵ، کەژمارەیان زیاد لە بیست فێرخواز بوو ڕۆژی چوار شەممە 2020/09/23 کۆتایی بەخولەکە هێنرا، شایەنی باسە لەو ماوەیەدا سودێکی باشیان بینی و هەریەك لەوانەکانی: (قورئانی پیرۆز – پەروەردەی ئیسلامیی – بیروباوەڕ ئیسلامیی – فیقهی ئیسلامیی).
وانهكان لەلایەن مامۆستا ئیبراهیم عهزیز بەرپرسی بهشی گەنجان له لقی پشدهر پێشکەش دەکران.
جێی ئاماژەیە لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار سپۆنسەری خولەکەی کردوەو کتێب و پێداویستی و خەڵاتی بۆ دابینکردوون.
لەکۆتاییدا خەڵاتی بۆ گشت بەژداربووان و خەڵاتی شایستەی بۆ یەکەم و دووەم و سێ یەمیش دابینکرد.