په‌یمانگای زانسته‌ شه‌رعییه‌كانگەلەریهەواڵ و چالاکی

تاقیکردنەوەی خولی کۆتایی پەیمانگای زانستە شەرعییەکان لەلقی پشدەر دەستی پێکرد

نووسه‌ر: گوڵبه‌هار ره‌سول

394بینین

 

لە چالاکیەکانی لیژنەی پەروەردەو کاروباری زانستی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار بەردەوامی (پەیمانگای زانستە شەرعییەکان) لەدەڤەرەکە کە تیایدا بەڕێوبەرو حەوت مامۆستاو چل و دوو فێرخواز (۱۰) یان لەڕەگەزێ نێرو (۳۲) یان لە ڕەگەزی مێ پێکهاتووە.

پەیمانگا لە سێ قۆناغ پێکهاتووەو هەر قۆناغەی چوار وانە دەخوێنرێت:

۱- قۆناغی یەکەم پێکهاتووە لە(۱٨) فێرخواز.
۲- قۆناغی دووەم پێکهاتووە لە( ٨) فێرخواز.
۳- قۆناغی سێیەم پێکهاتووە لە (۱٦)فێرخواز.

جێی باسە تەمەنی فێرخوازان سەرووی (۱٨) ساڵانە کە لە بەرواری ٦-٦-۲۰۲۰ دەستی پێکردووە سوپاس بۆ خوا بەجێ بەجێ کردنی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیەکان سەرکەوتووانە بەڕێوە دەچێ و جێگای ڕەزامەندی فێرخوازانەو سەرجەم ستافی ئیدارەو مامۆستایانیش زۆر لێبڕاوانەو خۆبەخشانە پەیمانگاکە بەڕێوە دەبەن، کە ئەمڕۆ لە شەممە بەرواری ٥-۹-۲۰۲۰ دەستیان بە تاقیکردنەوەی کۆتایی خول کردووە ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت، سوپاس بۆ خوا بە سەرکەوتویی بەڕێوەدەچێت.

وەڵامێک بنووسە