چالاکیەکانی ترگەلەریهەواڵ و چالاکی

گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ژیار لە پشدەر هەڵبژاردنی ئەنجامدا

889بینین

 

دوای ئەوەی گروپی بەڕێوەبردنی تەندروستکارانی خۆبەخشی ژیار لە پشدەر لە کۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا هەڵبژاردن ئەنجامبداتەوە بەمەبەستی نوێبونەوەو زیاتر چالاککردنی گروپەکە، ڕۆژی شەممە 15-8-202 کاتژمێر 3ی دوا نیوەڕۆ، بەئامادەبوونی بەڕێز بەرپرسی لق و هەژدە ئەندامی تر دووەمین هەڵبژاردنی خۆی بۆ دیاریکردنی دەستەی بەڕێوبردنی گروپ ئەنجامدا، لەئەنجامی هەڵباردنەکەدا ئەم بەڕێزانە بەپێی زۆرترین ڕێژەی دەنگ توانیان ئەم ببنە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردن :

١- بەرپرسی گروپ (رسوڵ شێخە رسوڵ).
٢- جێگری بەرپرسی گروپ (ڕووخۆش عبد اللە وسوو).
٣- بەڕێوبردن و کارگێری و دارای (کازیوە أحمد علی).
٤- ڕاگەیاندن (ڕووبار إبراهیم حمد).
٥- پلان و پڕۆژەو هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون(شکریە محمود عبد اللە).
٦- پەیوەندیەکان (ڕاژان علی رسو).
٧- ڕاوێژکار(داهات حسن محمد).
٨- ڕاوێژکار(سکاڵا علی محمد).
شایەنی باسە هەر یەك لەبەڕێزان بەرپرسی لق و بەرپرسی گروپ وتەیان پێشکەشکردو هانی ئامادەبووانیان دا کە بەردەوام بن لەکاری خۆبەخشی و خزمەتکردن.
وە دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینی زۆریان هەبوو بۆ دەستەی پێشووی بەڕێوەبردنی گروپ، کە لەماوەی ڕابردوودا توانیان هەڵسن بە ئەنجامدانی چەندین کارو چالاکی تەندروستی، و هیوایان خواست هەر بەردەوام بن لەخزمەتکردن، وە هیواداربوون کە ستافی نوێ بتوانن کاروچالاکی تەندرستی باش بۆ خزمەتی دەڤەرەکە ئەنجام بدەن.
لەکۆتایدا بۆ ماوەی چەند خولەکێك دانیشتنی کورت کاتی یەکەم کۆبونەوەی گروپ دیاریکرا.

نوسینی: ڕووبار إبراهیم حمد (بەرپرسی ڕاگەیاندنی گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ژیار لە پشدەر).

وەڵامێک بنووسە