لقی پشدهر (خێوەتگەی ڕۆشنبیری و چالاکی خانمان)ی سازكرد
نووسهر: سنور محمد
لە درێژەی کارو چالاکیەکانی لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار ڕۆژی پێنج شەممە ٩-٧-٢٠٢٠ سازکردنی خێوەتگەیەکی یەك ڕۆژەی تایبەت بەخوشکان بوو لە ناو باخێکی ناحیەی هەڵشۆ لە ژێر ناونیشانی: (خێوەتگەی ڕۆشنبیری و چالاکی خانمان).
شایەنی باسە زیاد لە پەنجا خوشك لە ئەندامانی ئینستتیوتی ژیار ئامادەیی بوون و لە بەیانیەوە تا ئێوارە بەردەوام بوو، تیایدا کۆمەڵێك وتارو وتەو سیمینارو چالاکی جۆراوجۆر پێشکەشکران، دیارترینیان هەریەك لە وتەی بەرپرسی لق م. ئهحمهد خدر و وتەی بەرپرسی لیژنەی کاروباری خوشکان و وتاری دکتۆرە پەخشان _ مامۆستای زانکۆ _ و حەلیمە خان _ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی _ و خەندە خان و بێریڤان خان و هاوناز خان و سیمیناری گەشبین خان _ پزیشکی پەرستار _ و بوون.
جێ ئاماژەیە خوشکان بەجۆش و خڕۆشەوە بەشدارییان کردو سودێکی زۆریان بینی و سوپاسی لقی پشدەریان کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە بۆ خوشکان.
لە کۆتایدا سوپاس و دەستخۆشی بەرپرسی کاروباری خوشکان و لق بە هەڵسوڕێنەران و پێشکەشکارانی خێوەتگەکە بەخشرا، دوای بەردەوام بوونی بۆ ماوەی زیاد لە هەشت کاتژمێر کۆتایی بەچالاکیەکە هێنرا.