لقی پشدەر کۆتایی بە خولی هاوینەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان)ی کچان هێنا
نووسەر: کاژین أحمد
398
دوای کۆتای هاتنی خولی هاوینەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) بەشی کچان، ڕۆژی دوو شەممە ٢٠٢٠/٨/٢٤ مەراسیمێکی شایستە بۆ فێرخوازان سازکرا.
سەرەتای مەراسیمەکە بە چەند چالاکیەك بۆ فێرخوازەکان دەستی پێکرد، پاشان هەریەکە لە بەڕێزان بەرپرسی لق و بەڕێوبەری خول چەند وتەیەکیان پێشکەش کرد کە تیایدا سوپاسی مامۆستایان و فێرخوازانیش کرا لە پای هەوڵ و ماندوبونەکانیان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن، و سەبارەت بە خولی پایزەش زانیاریان پێدرا.
لە کۆتایدا بڕوانامەو خەڵات بە فێرخوازان بەگشتی و سێ یەکەمەکان بەتایبەتی و سوپاس و پێزانین و خەڵات بە بەڕێوەبەرو مامۆستاکان بەخشرا.