چالاکیەکانی ترگەلەریهەواڵ و چالاکی

ده‌سته‌ی كفری ئینستتیوتی ژیار پرۆژه‌ی نه‌مام ناشتنی ئه‌نجامدا

نووسه‌ر: موحه‌ممه‌د سه‌ردار

716بینین

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2020/11/02 به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ده‌سته‌ی كفری ئینستتیوتی ژیار، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌وانی كفری هه‌ستا به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی نه‌مام ناشتن.

به‌ به‌شداری مامۆستایانی ئایینی و چالاكوانانی سنووره‌كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها ئامانج له‌ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی پرۆژه‌كه‌، جێبه‌جێكردنی سوننه‌تی خۆشه‌ویست ﷺ و زیادبوونی سه‌وزایی و پاكوخاوێنی و، پاراستنی ژینگه‌ بوو.

شایانی باسه،‌ له‌درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به‌مانگی له‌دایكبوونی شانازی مرۆڤایه‌تی ﷺ ده‌سته‌ی كفری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ئه‌نجامدا.

 

وەڵامێک بنووسە