سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

ده‌سته‌ی كفری ئینستتیوتی ژیار سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كفری كرد

نووسه‌ر: موحه‌ممه‌د سه‌ردار

801بینین

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌رواری 2020/10/06 شاندێكی ده‌سته‌ی كفری ئینستتیوتی ژیار سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی قه‌زای كفری كرد.

شانده‌كه‌ پێكهاتبوو له‌: م. سه‌فین عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی ده‌سته‌ی كفری و م. موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د به‌رپرسی به‌شی گه‌نجان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز: قادر فاتح وه‌یس سه‌رۆكی شاره‌وانی كفری پێشوازی كران.

شایه‌نی باشه‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌دا باس له‌كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌‌نێوان هه‌ردوولا كرا بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری شاری كفری له‌چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه‌.

هه‌وره‌ها بڕیار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك درا كه‌ به‌مزوانه‌ جێبه‌جێبكرێت و شاره‌وانی كفری پاڵپشتیی و ئاماده‌یی خۆیان بۆ ئینستتیوتی ژیار ده‌ربڕی بۆ هه‌ر پرۆژه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ك.

له‌ به‌رامبه‌ردا شانده‌كه‌ سوپاس و پێزانینی ئینستتیوتی ژیاریان به‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌یاند له‌پای ئه‌و كارو هه‌ڵمه‌ته‌ جوان و ناوازانه‌ی بۆ سه‌وزكردنی‌ سنووری قه‌زای كفری كراوه‌ و شایانی پێزانینن.

 

وەڵامێک بنووسە