كەسانێك هەن خوا پێداون كارێك دەكەن خوای گەورە لای فریشتەكان باسیان دەكات، ئەوەش چەند حاڵەتێكە وەك:
– وەستانی رۆژی عەرەفە كەخوای گەورە دێتە ئاسمانی دونیاو لەزۆر لەبەندەكانی خۆی خۆش دەبێت و(یباهی بهم الملائكة).
– شوانێك كەبەتەنها خۆی ومەڕەكانی لەقەدپاڵی چیایەكن و كاتی نوێژ دێ و بانگ ئەداو قامەت ئەكاو نوێژدەكات بۆخوا ، خوای گەورە ئەو كارەی بەرز دەنرخێنێت و (یباهی بە الملائكة).
– ئەوانەش كە نوێژی ئێوارە دەكەن بەكۆمەڵ و لەمزگەوت دەمێننەوە بۆ نوێژی عیشا ئەمانیش كارەكانیان بەرزدەنرخێنرێت و(یباهی بهم الملائكة).
– ئامادەبوونی كۆڕێك كە بۆ یادی خوا بێت ، ئەمەش زۆر گەورەیە بەلای خواوەو (یباهی بهم الملائكة).
– كەسێك كەلە كاروانێكدایەو كاتێك بۆ حەسانەوە لا ئەدەن هەموویان لەماندوویەتیدا بخەون و یەكێكیان هەستێت و خەو لەچاوی خۆی بتۆرێنێت و نوێژ بكات.
– كەسێك شەو لەجێی گرم ونەرم هەستێ و هاوسەرەكەی بەجێبهێڵێت بۆ خواپەرستی.
– كەسێك لەجیهادا نەگەڕێتەوە تاسەر دەكەوێت یان شەهید دەبێت.