سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

شاندێكی مه‌عاریفی توركی سه‌ردانی لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیاری كرد

نووسه‌ر: ئه‌حمه‌د حسێن

363بینین

 

ئێواره‌ی ڕۆژی (21/01/2021) شاندی مه‌عاریفی توركی لقی هه‌ولێر سه‌ردانێكی ئینستتیوتی ژیار لقی هه‌ولێریان كرد.

شانده‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسی لقی هه‌ولێر (پ. د. سلێمان سه‌لیم) و هه‌ریه‌ك له ‌به‌ڕێزان (د. خالید گه‌ردی سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنگاكانی ئینستتیوتی ژیار و د. هاشم ئیسماعیل به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئینستتیوتی ژیار و م. نامیق هه‌ناره‌یی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئینستتیوتی ژیار لقی هه‌ولێر) به‌خێرهاتنێكی گه‌رمیان لێ كرا.

له ‌میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌یاندا باسی ئاستی ڕۆشنبیری و ئاڵوگۆری زانیاری نێوان خوێندنگا‌كانی هه‌ردوو لا كرا و باسی له‌ ئه‌نجامدانی چالاكی هاوبه‌شكرا وه‌ك كردنه‌وه‌ی خولێكی زمانی توركی بۆ ئه‌ندامانی ئینستتیوتی ژیار.

وەڵامێک بنووسە