رۆژی پێنجشەممە بەرواری 12 ی ڕەبیعی یەكەم ی ساڵی 1442ی كۆچی بەرامبەر بە 2020/10/29
ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی هه‌ولێر/ دەستەی هەریر، هەستا بەسازدانی سیمینارێك بۆ بەڕێز: پڕۆفیسۆر د. عوسمان هەڵەبجەیی لەژێر ناونیشانی (خۆشەویست ﷺ و ڕۆژئاوا).
به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا دڵشاد باڵه‌كیی به‌رپرسی ده‌سته‌كانی لقی هه‌ولێر، و مامۆستا موعین قاسم به‌رپرسی ده‌سته‌ی هه‌ریر، و به‌به‌شداریی بەشێك لەمامۆستایانی ئایینی و پیاوماقوڵ و ڕۆشنبیرانی سنوورەكە سیمیناره‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
سەرەتا چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه‌و پاشان ووتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەرپرسی کارگێڕی دەستەی هه‌ریر (مامۆستا برزۆ سه‌عيد) پێشكه‌شكرا.
پاشان به‌ڕێز دكتۆر عوسمان هه‌ستا به‌پێشكه‌شكردنی سیمیناره‌كه‌ی و تیشكی خستەسەر چەند بابەتێك لەسەر ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ و ئەو ئەركانەی كە ئەكەونە سەرشانی موسڵمانان، بەتایبەتی لەم سەردەمەدا، كە بەداخەوە خەڵكانێك دەستیان داوەتە كاری ناڕەوا و نابەجێ به‌رامبه‌ر سەروەرمان.
هەر لەمیانی سیمینارەكەدا چەندین پەرتوك و نامیلكەی جۆراوجۆری داندراوی دكتۆر عوسمان خۆی وەك دیاری بەسەر ئاماده‌بووان دابەشكرا.