ئەمڕۆ شەممە 2020/11/21 شاندێکی دەستەی کارگێڕی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: پ. د. خالید محمد صاڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و د. شێرزاد عبدالوهاب جێگری سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و د. خالد گەردی بەرپرسی به‌شی په‌روه‌رده‌و كاروباری زانستی و د. کامیل عه‌زیز به‌رپرسی به‌شی به‌دواداچوون و د. به‌ختیار نه‌جمه‌دین به‌رپرسی به‌شی كارگێڕی و مامۆستا حەمزە خەلیفە بەرپرسی بەشی بانگەواز، سەردانی لقی ھەولێریان کرد.
شانده‌كه به‌مه‌به‌ستی ههڵسهنگاندنو به‌دواداچوون بۆ كاروچالاكییه‌كان ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان به‌رپرسی لق و به‌رپرسی به‌شه‌كانی لق كۆبوونه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌چه‌ندین خاڵی گرنگ كرا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كان و ڕێكخستن و زیاتركردنی پرۆژه‌كانی سنووری لق.
سەرەتا بەرپرسی لق د.سلێمان سەلیم ئاکرەیی کار و چاڵاکییەکانی لقی ھەولێری خستە ڕوو و بە شێوەیەکی پوخت، پاشان شانده‌كه گوێبیستی داواكاری و سه‌رنجی ده‌سته‌ی كارگێڕی لقی ناوبرا بوو، و دڵنیاییدا كه داواكاری و پێویستییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.