ئەمڕۆ هەینی 2020/10/30 بەسەرپەرشتی زانایانی ئایينی و بەشێک لەڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆشنبیران و مامۆستایان و چالاکوانانی مەدەنی, کەڕنەڤاڵی خۆشەویستی بۆ سەروەری مرۆڤایەتی پێغەمبەری خودا (صلی اللە علیە وسلم) و بەربەرچدانەوەی نەیارانی ڕێکخرا.
سەرەتای کەرنەڤاڵەکە بە ڕێپێوانێکی هێمنانە بە داواکاری بۆ ڕەچاوکردنی ڕێنمایی تەندروستی و دابەشکردنی دەمامک لە عومەری خاوەرەوە دەستیپێکرد بۆ بەردەم باغی گشتی هەڵەبجە.
بەنمایندەیی زانایان و سەرجەم بەشداربوانەوە بەڕێز مامۆستا شێخ ئیبراهیم نێرگزەجاری وتاربێژی مزگەوتی کوردستان وتاری پشتیوانی و خۆشەویستی و پارێزگاری و بەرپەرچدانەوەی ستەمکاران و بێڕێزان و ستافی گۆڤاری چارڵی ئیبدؤ و سهرۆك كۆماری فهرهنسا ئیمانیۆل ماکرۆنی پێشکەشکرد.
شایانی باسه بهرپرس و ئهندامانی لقی ههڵهبجهی شههیدی ئینستتیوتی ژیار بهشداریی ڕێپێوانهكه بوون.