ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی/ لقی هەڵەبجە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 22/10/2020 دوو سیمیناری له‌بواری یاساییدا بۆ خوێندكارانی قۆناغی دووەمی په‌یمانگای زانستە شەرعییەكان ڕێكخست.
هەردوو سیمیناره‌كه لەلایەن دكتۆر هاشم هەڵەبجەیی ئه‌ندامی لقی هه‌ڵه‌بجه ڕێكخرابوو بۆ هەردوو پارێزەر “ئەژین جه‌مال” و “هەرمێ غه‌ففار”.
سیمیناری یەڪەم له‌لایه‌ن پارێزەر “ئەژین جمال” پێشكەشكرا بەناونیشانی: “بابەتێك لە یاسای باری کەسێتی سەبارەت بە لاساری (نشوز)”.
هەروەها سیمیناری دووەم له‌لایه‌ن پارێزەر “هەرمێ غه‌ففار” پێشكه‌شكرا بەناونیشانی “بابەتێك لە یاسای باری کەسێتی سەبارەت بە ڕێکكەوتن (طلاق خلع)”.
چالاكییه‌كه تایبه‌ت بوو به‌خوێندكارانی قۆناغی دووەمی زانستە شەرعیەكانی لقی هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی زانیارییه‌كانیان له‌بواری یاسایی به‌گشتیی و یاسای باری كه‌سێتی به‌تایبه‌تیی.