847
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 2021/01/27 شاندێکی لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان: م. لوقمان میروەیسی بەرپرسی لق، و م. نهوزاد وەلی و م. عهلی حاتهم و جیهاد دهلۆیی سەردانی بارەگای بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/گەرمیان كرد.
لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەر (عەمید ئهحمهد نووری حهسهن) و بەشێک لە ئەفسەرانی بەرێوەبەرایەتی ناوبراو پێشوازییان لێكرا.
مەبەست لە سەردانەكە پێشکەشکردنی پڕۆژەیەک بوو تایبەت بە خێزان کە ئینستتیوتی ژیار بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو پێی هەستن و باس و خواس لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگیکردنی یەکتر کرا بۆ پێکەوە کارکردن لە داهاتوودا.