له به‌رواری 2020/11/01 رۆژی یه‌ك شه‌ممه ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی/ لقی گه‌رمیان له‌ئاهه‌نگێكی خنجیلانه‌دا كۆتایی هێنا به “پرۆژەی پێشین بـۆ پێگەیاندنی نهوهیـهك لەسەر پرۆگرامی پێشین” لهپشــووی هــاویـنهدا لـه‌سه‌ر ئاستـی گه‌رمیان، كه تیایدا نه‌وجه‌وانانی ته‌مه‌ن (10 تا 14) ساڵ لههـهردوو رهگــهز به‌شداریان تێدا كرد.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به‌خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستیپێكرد، دواتر به‌رێز م. لوقمان میروه‌یسی به‌رپرسی لقی گه‌رمیان، وته‌یه‌كی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه پێشكه‌ش به‌مامۆستایان و فێرخوازانی به‌شداربوو كرد.
هه‌روه‌ها له‌ووته‌یه‌كدا پ. د. عیماد موحه‌ممه‌د باسی گرنگی په‌روه‌رده‌و زانست له‌ئیسلام و لای زانایانی ئیسلام كرد.
پاشان “م. كۆسار موحه‌ممه‌د” و “م. دڵپاك ئیبراهیم” سه‌رپه‌رشتیارانی به‌شی كوڕان و كچانی پرۆژه‌كه وته‌ی كۆتایی و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌یان به‌ئاماده‌بووان گهیاندو دواتریش سوپاس و پێ‌زانین له‌لایه‌ن به‌رپرسی لقی گه‌رمیان به‌خشرایه سه‌رپه‌رشتیار و مامۆستایانی پرۆژه‌كه،و هه‌روه‌ها له‌كۆتاییدا بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن به‌فێرخوازان به‌خشرا.
پرۆژه‌ی پێشین خولێكی په‌روه‌رده‌یی وه‌رزی بێبـهرامبهره كه له‌دوو مانگی هاویندا و بــۆ ماوه‌ی 4 ساڵ و لـه‌لایه‌ن مامۆســتایـانی خۆبه‌خشی شاره‌زاوه به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه ده‌وترێنه‌وه.
له‌م وه‌رزه‌یدا وانه‌كان له‌هه‌فته‌یه‌كدا (سێ) ڕۆژو بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وامبووه‌و فێرخوازان هه‌فتانه چالاكی وه‌رزشییان ئه‌نجامداوه.