ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨/٣/٢٠٢١ لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیار بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە گەرمیان هەستا بەئەنجامدانی پانێڵێک لە هۆڵی لەندەن ئای بەناونیشانی: (بەرزبوونەوەی ڕێژەی تەڵاق و ئاماژە مەترسیدارەکانی – هۆکار و چارەسەر)، بۆ هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا عه‌بدولهادی هیدایەت، زانای ئایینی و دادوەر بورهان ئه‌حمه‌د و مامۆستا ئەحمەد عیزه‌دین جاف، مامۆستای زانکۆ.
شایانی باسە کە بەڕێزان شەهاب ئەحمەد قایمقامی قەزای کەلار و بەشێکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری گەرمیان و بەشێکی زۆری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و ژنان و کۆمەڵێک لە پیاوماقوڵ و سەرۆک عەشیرەتەکانی گەرمیان ئامادەبوون.
لە ماوەی پانێڵەکەدا سەرەتا باس لە هۆكاره‌كانی ته‌ڵاق و رێكاره یاساییه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی کرا لە لایەن دادوه‌ر بورهان ئه‌حمه‌د و دواتر ته‌ڵاق و كاریگه‌رییه ده‌روونیه‌كانی له‌سه‌ر خێزان لەلایەن: م. ئه‌حمه‌د عیزه‌دین جاف، مامۆستای زانكۆ و ڕاوێژكاری ده‌روونی و خێزانی پێشکەش کرا.
دواجار م. مه‌لا عه‌بدولهادی هیدایه‌ت، زانای ئاینی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توا له گه‌رمیان باسی لە لیژنه‌ی فه‌توا و كاریگه‌ریه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ته‌ڵاق کرد.
لە کۆتاییدا کات بەخشرا بە ئامادەبووان بۆ پرسیار و سەرنجەکانیان پەیوەست بە باسەکە و دوای کاتژمێر و نیوێک لە ووتوێژ دەربارەی زیادبوونی تەڵاق پانێڵەکە بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات