لە درێژەی کاروچالاکییەکانی ئەمڕۆ (2020/10/17) لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی ھەستا بەسازدانی ئاھەنگی یەکەمین خولی دەرچووانی (په‌یمانگای زانستە شەرعیەکان/ بەشی خوشکان) کە تێیدا خەڵات و بڕوانامە بەسەر دەرچوواندا دابەشکرا.
ئاهەنگەکە سەرەتا بەخوێندنی چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز لەلایەن م. موحه‌ممه‌د سابیر دەستی پێ‌کرد، دواتر مامۆستا لوقمان میروەیسی بەرپرسی لقی گەرمیانی ئینستیتیوتی ژیار، وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد.
هه‌روه‌ها بەڕێز دكتۆر عیماد موحه‌ممه‌د لە کورتە وتارێکدا جەختی لەگرنگی زانست بەگشتیی و زانستی شەرعیش بەتایبەتی کردەوە.
پاشان به‌ڕێز: مامۆستا طارق هه‌مه‌وه‌ندی ئەندامی ده‌سته‌ی کارگێری ئینستتیوتی ژیار ووتارێكی پێشكه‌شكرد و باسی له‌گرنگی زانست و بانگه‌واز كرده‌وه
لە کۆتاییشدا دەستکرا بە بەخشینی خەڵاتی شایستە بەخوێندکارە یەکەمەکانی په‌یمانگاو دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر دەرچوواندا کە ١٦ فێرخواز بوون.