718
ئەمڕۆ 2021/01/12 لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار لە هۆڵی ڕۆشنبیری چەمچەماڵ هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ ڕێزدار دکتۆر بەختیار کەمال تەڵەبانی لەژێر ناونیشانی ” ڕۆڵی خێزان لە پەروەردەکردنی منداڵان ”
شایانی باسە ژمارەیەکی زۆر لە دایکان و باوکان و کەسوکاری قوتابخانەی ژیاری پەروەردەیی ئامادەبوون.
ئەم قوتابخانەیە سەر بە لقی چەمچەماڵە و زیاد لە سەد خوێندکاری هەیە لە هەردوو ڕەگەز، لە دوو دەوامی جیاواز و وانەکانی پێكهاتوون له: (قورئان – ئاداب – ژیاننامەی پێغهمبەران – فەرموودە – چالاکی و گەشتکردن و چەند وانەیەکی تری) تێدا دەوترێتەوە بە شێوەیەکی درێژخایهن.