266
ڕۆژی دووشەمە ٦-٩-٢٠٢١ کاتژمێر ٨:٣٠ ی سەرلەبەیانی لە لقی پشدەرى ئینستتیوتى ژیار بە ئامادەبوونی هەریەك لە بەڕێزان بەرپرسی لق و بەڕێوبەری خول و مامۆستاکان کۆتایی بە خولی هاوینەی (پێگەیاندنی پەپولەکان) هێنرا. جێی ئاماژەیە ئەم خولە ٢٦ -٧-٢٠٢١ دەستیپێکرد و ٦-٩-٢٠٢١ کۆتای پێهات، هەفتەی دوو ڕۆژ دەوامیان دەکرد بە بەشداری (٥٢) فێرخوازی تەمەن (٥-٨) ساڵ لە هەر دوو ڕەگەز. شایەنی باسە گەشتێکی خنجیلانە بۆ فێرخوازەکان سازکرا و فێرخوازان چەند چالاکیەكیان لە گەشتەکەدا ئەنجامدا. لە کۆتاییدا بڕوانامە و خەڵات بە سەرجەم فێرخوازان بەخشرا و، یەکەم و دووەم و سێیەمەکان خەڵاتی تایبەت کران. بڕیاریشە ڕۆژی دوو شەممەى هەفتەى داهاتوو ١٣-٩-٢٠٢١ بە پشتیوانى خوا خولی پایزە دەستپێبکات.