280
له لقی پشدهر كۆتایی به خولی (بڕین و درومان) هات
لە درێژەی کارو چالاکییەکانی بەشی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار ڕۆژی پێنج شەممه ٢٠٢١/٧/١ کۆتایی هێنا به خولی (بڕین و درومان) ماوەی مانگێک بوو له ٢٠٢١/٦/٣ تا ٢٠٢١/٧/١ بەردەوام بوو هەردوو وانەی (تیۆری و پڕاکتیکی) دەخوێنران، شایەنی باسە (١٤) خانمی دەڤەرەکه بەشداربوون.
خولەکه لەلایەن بەڕێز (سارا عومەر رەسول) مامۆستای شارەزا و بەئەزموون دەوترایەوە و بڕوانامەی بەشداربوون بە گشت بەشداربووان بەخشرا.