سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

سیمینارێک بۆ قوتابیانی پۆلى (۱۲ی ئامادەیی) لە لقی پشدەر بەڕێوەچوو

نووسەر: موحەممەد ئەحمەد مەمەند

1.12Kبینین

 

بەرواری ۱۱-٦-۲۰۲۱ ڕۆژی هەینی، کاتژمێر ۸:۳۰ی لە هۆڵی (ئامادەیی قەڵادزێ)، لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار – لیژنەی گەنجان و پەروەردە و کاروباری زانستیی، هەستا بە سازدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز (دکتۆر بەختیار تاڵەبانی) لە ژێر ناونیشانی: (شێوازی خوێندنی تەندروست و بە دەستهێنانی نمرەی بەرز) بۆ قوتابیانی پۆلى دوانزەی ئامادەیی، کە تیایدا دکتۆر باسی هەوڵدان و کۆششکردنی خوێندکارانی کرد کە کاتی خۆیان بە فیڕۆ نەدەن، چونکە ئەو کاتە کە ڕۆیی ناگەڕێتەوە و نابێت لە دەست خۆتانی بدەن، شایانی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیانی هەردوو ڕەگەز تیایدا ئامادەبوون و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ بەڕێوەچوونی سیمیناری ئاوا بە سوود و هیوایان خواست ئەو جۆرە سیمینار و کۆڕانە بەردەوام بن، بۆ خزمەتی قوتابیانی دەڤەری پشدەر.

لە کۆتاییدا بە ناوی لقی پشدەرەوە دەستخۆشی و سوپاس لە دکتۆری بەڕێز کرا و پاشان زۆر بەڕێزەوە بەڕێکرا، سیمینارەکەش نزیکەی کاتژمێر و نیوێکی خایاند.

 

وەڵامێک بنووسە