342
ڕۆژی شەممە ٥-٦-٢٠٢١ دەستپێکی خولێکی نوێی خولی درێژخایەن و پەیمانگەی زانستە شەرعیەکان بوو بە بەشداری زیاتر لە پەنجا فێرخواز لەهەردوو ڕەگەز.
جێی ئاماژەیە خولەکە تا کۆتایی مانگی دەی ئەمساڵ و پەیمانگەش تا مانگی سێی ساڵی ٢٠٢٢ ًبەردەوامی دەبێت.
شایەنی باسە لەهەر قۆناغێکدا چوار وانە دەخوێنرێن و هەشت مامۆستای شارەزا وانەکان دەڵێنەوە و لە کۆتایدا بڕوانامەی فێربوونی زانستە شەرعییەکان بە دەرچووان دەبەخشرێت.