گەلەریهەواڵ و چالاکی

به‌شی بانگه‌وازی ئینستتیوتی ژیار خێوه‌تگه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌ندامه‌كانی خۆی ئه‌نجامدا

نووسه‌ر: سه‌فین عه‌زیز

1.57Kبینین

ئه‌مڕۆ 2021/03/31 به‌شی بانگه‌وازی ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی خێوه‌تگه‌ی (خه‌می بانگه‌واز) له‌ لقی سلێمانی.

خێوه‌تگه‌كه‌ تایبه‌ت بوو بۆ ئه‌ندامانی به‌شی بانگه‌واز له‌ هه‌موو لق و ده‌سته‌كانی ئینستتیوتی ژیار له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا.

سه‌ره‌تا به‌ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز مه‌ڕاسیمه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد له‌لایه‌ن قورئانخوێنی نێوده‌وڵه‌تی ئامانج كه‌مال.

پاشان پ.ی د. عوسمان ئالانیی به‌پرسی لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار ووته‌ی به‌خێرهاتنی ئه‌نجوومه‌نی لقی سلێمانی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد.

دواتر دكتۆر حه‌مزه‌ خه‌لیفه‌ ره‌شید به‌رپرسی به‌شی بانگه‌وازی ئینستتیوت، سیمیناری یه‌كه‌می خێوه‌تگه‌كه‌ی به‌ ناونیشانی (كۆسپه‌كانی بانگخوازی سه‌رده‌م) پێشكه‌شكرد.

هه‌روه‌ها پ.ی د. به‌ختیار نه‌جمه‌دین مامۆستا له‌ زانكۆی سلێمانی، سیمیناری دووه‌می به‌ ناونیشانی (گرنگی مه‌قاصید بۆ كاری بانگخوازیی) پێشكه‌شكرد.

له‌ دوای وه‌رگرتنی پشوویه‌ك، پ. د. خالید موحه‌ممه‌د ساڵح، سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار سیمیناری سێهه‌می پێشكه‌شكرد به‌ ناونیشانی: (ڕۆڵی دامه‌زراوه‌ بانگخوازییه‌كان له‌ گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌دا).

هه‌روه‌ها كاتی پێویست ته‌رخانكرا بۆ ئاماده‌بووان كه‌ ڕا و سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌ بانگخوازییه‌كان ده‌رببڕن و پێشنیار و پرۆژه‌كانی خۆیان بۆ كاری داهاتوو باس بكه‌ن.

ئه‌ندامان به‌ گڕو تینێكی جیاوازه‌ به‌شداری خێوه‌تگه‌كه‌یان كرد و به‌ گرنگییه‌وه‌ ده‌یانڕوانی بۆ خێوه‌تگه‌كه‌ و به‌ پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییان ده‌زانی كه‌ كاری بانگه‌وازی خه‌می زیاتری لێبخورێت، له‌ كۆتاییشدا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرا به‌ كۆی ئاماده‌بووان.

 

1 Comment

وەڵامێک بنووسە