ئەمڕۆ بەرواری 2021/02/19 لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار هەستا بە ئەنجامدانی خولێكی یهكڕۆژه لە ژێر ناونیشانی ” ڕێگاکانی وانە ووتنەوە ” تایبەت بە مامۆستایانی قوتابخانەی ژیاری پەروەردەیی له لقی چەمچەماڵ و دەستەی تەکیه.
خولهكه له سێ سیمینار پێكهاتبوو ئهوانیش:
سیمیناری یەکەم بۆ بەڕێز: مامۆستا بەختیار ستار بە ناونیشانی (بە کێ دەڵێن مامۆستای سەرکەوتوو؟).
سیمیناری دووەم بۆ بەڕێز: دکتۆرە پەری عەلی، بە ناونیشانی (ڕێگاکانی وانە ووتنەوەی سەردەمیانە).
سیمیناری سێیەم بۆ بەڕێز: مامۆستا ڕێبوار سابیر بە ناونیشانی (کاریگەری دەروونزانی پەروەردەیی لە ووتنەوەی وانە و مامەڵەی قوتابیاندا).
شایانی باسە نزیکەی ۳۰ بەشداربوو ئامادەبوون، قوتابخانەی ژیاری پەروەردەیی، سەر بە لقی چەمچەماڵ و دەستەی تەکیهی ئینستتیوتی ژیارە، تیایدا وانەکانی (قورئانی پیرۆز، فەرموودە، ژیاننامەی پێغهمبەران، ئاداب، چالاکی… دەووترێتەوە، و زیاتر لە ۲٨۰ قوتابی لە هەر دوو ڕەگەز هەیە.