ڕۆژی چوارشەممە 17\02\2021 لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار هەڵسا بە سازدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز (م.یونس باویانی) لە ژێر ناونیشانی (چەمکی خۆشەویستی لە نێوان شەرعیی بوون و نا شەرعیی بوونییدا).
سەرەتا له‌لایه‌ن ئه‌ندامی به‌شی گه‌نجانی لقی هه‌ولێر مو‌سا جه‌لیل چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه.
پاشان ووتەی بەخێرهاتن له‌لایه‌ن: پ. د. سلێمان سه‌لیم به‌رپرسی لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار پێشكه‌شكرا.
دواتر له‌لایه‌ن به‌رێز (مامۆستا یونس باویانی) سیمیناره‌كه پێشكه‌شكرا كه تیایدا باس له (چه‌مكی خۆشه‌ویستی له‌نێوان شه‌رعیی بوون و ناشه‌رعیی بوونییدا) كرا و زیاتر ڕوونكردنه‌وه و ئاماژه‌ی پێکرا و بارودۆخی ئێستای گه‌نجانی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته و چاره‌سه‌ری خۆپاراستن له ڕێگه نا شه‌رعییه‌كان باسكرد.
ئامانج له سازدانی سیمیناره‌كه زیاتر ڕۆشنبیركردنی ئاستی گه‌نجان بوو سه‌باره‌ت به چه‌مكی خۆشه‌ویستی بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر تا سنووره شه‌رعیی و نا شه‌رعییه‌كان بزانێت و بتوانێت خۆی لێی بپارێزێت.