ئاهەنگی دەرچوونخولگەلەریهەواڵ و چالاکی

ئاهه‌نگی كۆتاییهاتنی كۆرسی یه‌كه‌می خولی پێگه‌یاندنی لاوان/ كچان له‌ لقی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

نووسه‌ر: سه‌فین عه‌زیز

263بینین

 

شه‌وی سێشه‌ممه‌‌ به‌رواری 2021/02/02 له‌ لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئاهه‌نگی كۆتاییهاتنی كۆرسی یه‌كه‌می خولی پێگه‌یاندنی لاوان/ كچان به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز: پ. د. خالید موحه‌ممه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار و، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئینستتیوتی ژیار: پ.ی. د. به‌ختیار نه‌جمه‌دین به‌رپرسی به‌شی كارگێڕی ئینستتیوتی ژیار و، د. سه‌باح شارستێنی و، پ.ی. د. عوسمان ئالانی به‌رپرسی لقی سلێمانی، و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ئاهه‌نگه‌كه‌ ئه‌نجامدرا.

به‌ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌روه‌رده‌یی و ڕۆشنبیری و ئایینی و شه‌رعناسی، لقی سلێمانی هه‌ستا به‌ كردنه‌وه‌ی خولی (پێگه‌یاندنی لاوان) له‌ به‌رواری 2020/08/23 بۆ 2021/01/26 به‌رده‌وام بوو.

شایانی باسه‌ خوله‌كه‌ چه‌ندین وانه‌ی گرنگی له‌ خۆ گرتبوو كه‌ سوودێكی زۆری هه‌بوو بۆ به‌شداربووان.

 

وەڵامێک بنووسە