1.86K
ڕۆژی چوار شەممە ٢٠٢١/١/١٣ کاتژمێر ٢:٠٠ی دوا نیوەڕۆ، لە درێژەی کار و چالاکیەکانی لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەر و بەسەرپەرشتی بەرپرسی بهش، خولی درێژخایەنی مانگانەی (وتاربێژی خانمان) بەڕێوەچوو.
شایهنی باسه (١٥) خوشك بهشداربوون و مانگی جارێك بەڕێوەدەچێت، هەر جارە و دوو بهشداربوو بهشێوازی سیمینار، کورتە وتار پێشکەش دەکەن.
ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەم خوله گەشەپێدانی توانای ووتاربێژیی و قسەکردن و ڕاهێنانی خوشكانی بهشداربووه بۆ بوون بە بانگخواز لە دەڤەرەکەدا.
جێی ئاماژەیە هەریەك لە بهڕێزان (عائیشە خدر و روقهیە موحهممهد) ووتاریان پێشکەشکرد، لە کۆتاییشدا هەردوو خاتون (سۆما سلێمان و بەهار خدر) بۆ مانگی داهاتوو دیاریکران بۆ پێشکەشکردنی ووتار.
خولەکە جێگای ڕەزامەندی و دەست خۆشی بەشداربووان بوو.