509
شەوی هەینی ٢٠٢٠/١٢/٣١ شاندێكی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار بۆ پهروهرده و گهشهپێدانی مرۆیی بەشداری فیستیڤاڵێکیان کرد کە گروپی قورئانخوێنانی قەڵادزێ لە مزگەوتی (شێخ حسێن) بۆ ژمارەیەك قورئانخوێنی دەنگخۆش ڕێكیخستبوو.
شایەنی باسە هەریەك لە بەڕێزان بەرپرسی بهشهکانی بانگخوازان و گەنجان و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی پشدەر و چەند ئەندامێکی تری ئینستتیوتی ژیار بەشداری چالاکیەکە بوون و لە کۆتاییدا دەستخۆشی و پشتیوانی لقی پشدەریشیان بە ڕێکخەرانی فیستیڤاڵە گەیاند.