ئێوارەی دوێنێ (01/01/2021) له مه‌راسیمێكدا و به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان: دكتۆر خالید گه‌ردی و دكتۆر هاشم ئیسماعیل، هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی ده‌سته‌كانی لقی هه‌ولێر مامۆستا مه‌لا دڵشاد باڵهكیی، و به‌شێك له خه‌ڵكی قه‌زاكه، بنكه‌ی ده‌سته‌ی خه‌باتی ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كرایه‌وه.
سەرەتا بە خوێندنی چەند ئایەتێک له قورئانی پیرۆز مه‌راسیمه‌كه دەستیپێکرد كه لەلایەن: هه‌ردی سه‌لاح ئەندامی بەشی گەنجان خوێندرایه‌وه.
دواتر ووتەی بەخێرھاتن لەلایەن بەرپرسی ده‌سته‌ی خه‌بات سعدالله یاسین ئاكرێی پێشکەشکرا.
پاشان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر خالید گه‌ردی چه‌ند ووته‌یه‌كی زێڕین پێشكه‌شكرا سه‌باره‌ت به گرنگی و پێویستی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئینستتیوت له سنووره‌كه و كاركردنى به كۆمه‌ڵ له نێو موسڵماناندا.
له كۆتاییدا بۆ ده‌م شیرینكردن، شیرینی دابه‌شكرا به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا.
شایانی باسه ده‌سته‌ی خه‌بات سه‌ر به لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیاره، و له ئێستادا بنكه‌ی تایبه‌ت به خۆی كرایه‌وه و سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ چه‌ندین چالاكی ناوازه و نمونه‌یی له سنووره‌كه‌یدا.