لە درێژەی کارو چالاکیەکانی لیژنەی کاروباری خوشکان، ڕۆژی هەینی ٢٠٢٠/١٢/٢٥ کاتژمێر ٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ بە بەشداری (١٧) خوشك چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو.
تیایدا کتێبی (پڕۆژەی تەمەن) لە نووسینی: د. مشعل عبدالعزیز الفلاحي، گفتوگۆی لەسەر کرا و ئامادەبووان تێبینی و سەرنجی خۆیان پێشکەشکرد.
دوای گفتوگۆیەکی چڕ و پڕ کە ماوەی کاتژمێرێکی خایاند، چەند سەرنجێک لەسەر کتێبەکە نووسران و بڕیارە ئەرشیف بکرێن، ئامادەبووان وێڕای دەستخۆشیان بۆ لقی پشدەر داوایان کرد ئەم چالاکیە بەردەوام بێت و بەڵێنیاندا هەموو مانگێک ئامادەبن.
ههروهها بۆ مانگی داهاتووش کتێبی (گەشتی گەڕان بە دوای هاوڕێدا) لە نووسینی: د. جمال ماضي دیاریکرا، بڕیارە ڕۆژی دوو شەممە ٢٠٢١/١/٢٥ گفتوگۆی لە بارەوە بکرێت.
شایەنی باسە ئەم چالاکیە مانگانەیەو بەسپۆنسەری کتێبخانەی گەشەیە، بەڕێز خاتوو سومەییە ئهندامی بهشی خوشكان بەڕێوەی دەبات.