720
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، دوای ڕاگەیاندنی پڕۆژەی (لەبەركردنی چل گوڵ) كە بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی لە دایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی موحهممهد (صەڵات و سەلامی خوای لەسەر بێت) له مانگی مەولوددا، تاقیکردنەوەیەك ئەنجامدرا كە تیایدا ژمارەیەك خوشک بەشداربوون.
جێگای باسە پڕۆژەکه تایبەت بوو بە خوشکان، وە بریتیبوو لە لەبەرکردنی چل فەرموودەی پێغەمبەری خۆشەوستمان، ڕۆژی شەممە ٢٠٢٠/١٢/٥ ئەنجامی تاقیكردنەوەكە ڕاگەیهندرا و خەڵات بەسەر سێ یەكەمەكاندا دابەشكرا.