388
پاش شەش هەفتەی بەردەوام لە خولی بانگبێژی، کە لەلایەن دەستەی تەکیەی ئینستتیوتی ژیار ئەنجامدرا، لە ئاهەنگێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی مامۆستا “عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌مین عه‌زیز” موجاز لە قیرائەی عاسم، کۆتاییانهێنا بە خولی فێربوونی بانگ و قامەت.
خولەکە لەلایەن (مامۆستا پشتیوان محه‌ممه‌د)ەوە ووترایەوە و تێیدا بابەتەکانی (فەزڵ و مەرجەکانی بانگ ـ هەڵەکانی بانگبێژ ـ مەقاماتی بانگ ـ هتد…) بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکی ووترانەوە، کە زیاتر لە 20 كه‌س بەشداربوون، لە کۆتاییدا بەشداربووان بڕوانامەی بەشداریکردنیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌كیه‌ی ئینستتیوتی ژیاره‌وه پێبەخشرا.