647
ئەمڕۆ بەرواری 2020/12/06 پۆلێک لە قوتابیانی قوتابخانەی ژیاری پەروەردەیی، سەر بە لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی خانمانی پێشەنگ و بە هاوکاری شارەوانی ناحیەی شۆڕش، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کاری خۆبەخشی بەشداربوون لە هەڵمەتێکی نەمام ناشتن بۆ جوانکردن و پاراستنی ژینگەی شار، کە لەبەردەم کتێبخانەی گشتی ناحیەی شۆڕش بەڕێوەچوو.