340
شه‌وی شه‌ممه 2020/12/05 له ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی/ لقی گه‌رمیان، به‌شی گه‌نجان دووه‌م دیداری كتێبی سازكـرد.
له‌م دیداره‌دا كتێبی خوێندراو بریتی بوو له “چۆن بانگەوازی خەڵک بکەین؟” كه نووسراوی “دكتۆر موحه‌ممه‌د قوتب”ه.
شایانی باسه ئاماده‌بووان ڕا و سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر كتێبه‌كه ده‌ربڕی و گفتوگۆی فیكریی و زانستی‌یان له‌سه‌ر به‌شه‌كانی كتێبه‌كه كرد.
پرۆژەی دیداری کتێب، پرۆژەیەکی نوێی بەشی گەنجانی لقی گەرمیانە و دوو هەفتە جارێک کتێبێک دیاری دەکرێت و ماوەیەکی دیاریکراو دادەنرێت بۆ خوێندنەوەی و لەپاش تەواوبوونی ماوەکەش، لە بینای ڕێکخراو خوێنەری کتێبەکان کۆدەبنەوە و گفتوگۆ و شیکرنەوەی هاوبەش بۆ کتێبەکە دەکەن.