281
ڕۆژی دوو شەممە 2020/11/30 كۆبوونەوەی دایكان و باوكانی فێرخوازانی خولی پایزەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) بەرێوەچوو.
سەرەتا لەلایەن بەرپرسی لق وتەیەك پێشكەش بەمیوانەکان كرا، دواتر لەلایەن بەڕێوەبەری خولەكە چەند وتە و ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە خول و وانەكان پێشكەش كرا.
پاش ئه‌وه‌ش دایكان و باوكان چەند سەرنج و تێبینیەكیان خستەڕوو، هیواخوازی ئەوە بوون كە بەردەوامی هەبێت و سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستاكانیان كرد کە سەرەڕایی ئەم بارودۆخەی كوردستان هێشتا بەردەوامن له‌به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه.
بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە بڕوانامە بە فێرخوازان ببەخشرێ و کۆتایی بە خولی پایزە بێت. هه‌روه‌ها لقی پشده‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت سێ شەممەی داهاتوو خولی زستانە دەستپێدەکات.