سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

ده‌سته‌ی كارگێری لقی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

نووسه‌ر: كاروان كامیل

481بینین

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2020/11/05 بەرپرسی لقی هەڵەبجە و به‌رپرسی به‌شه‌كانی لق، پێشوازیان له‌ به‌ڕێز: پ. د. خالید محمد صاڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

شانده‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار و به‌ئه‌ندامێتی‌ به‌ڕێزان: د. شێرزاد عبدالوهاب جێگری سەرۆکی ئینستتیوت، و د. خالد گەردی بەرپرسی به‌شی په‌روه‌رده‌و كاروباری زانستی و هه‌روه‌ها به‌ڕێزان د. کامیل عه‌زیز به‌رپرسی به‌شی به‌دواداچوون و د. به‌ختیار نه‌جمه‌دین به‌رپرسی به‌شی كارگێڕی، پێكهاتبوون.

شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبووه‌وه‌و تاوتوێی كاروچالاكییه‌كانی ڕابردوویان كرد و هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌سه‌ر پلان و پرۆژه‌كانی ئایینده‌ش كرد.

هه‌روه‌ها باس له‌ كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كان له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌ ته‌ندرووستییه‌كان تاوتوێكران.

 

وەڵامێک بنووسە