سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

شاندێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌ردانی لقی پشده‌ر ده‌كات

نووسه‌ر: ئه‌حمه‌د خدر

401بینین

ڕۆژی چوارشەممە 2020/11/04 شاندێكی باڵای دەستەی کارگێڕی ئینستتیوتی ژیار به‌سه‌رۆكایه‌تی پ. د. خالید موحه‌ممه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار سه‌ردانی لقی پشده‌ری كرد.

شانده‌كه‌ پێكهاتبوو له‌هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان: د. شێرزاد عبدالوهاب جێگری سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار، و د. به‌ختیار نه‌جمه‌دین به‌رپرسی به‌شی كارگێڕی، و د. خالید گه‌ردی به‌رپرسی به‌شی په‌روه‌رده‌و كاروباری زانستی، و م. حه‌مزه‌ خه‌لیفه‌ به‌رپرسی به‌شی بانگخوازان.

شانده‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرس و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری لقی پشده‌ر پێشوازی كران.

له‌سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی ده‌سته‌ی كارگێڕی بینای نوێی لقی پشده‌ریان به‌سه‌ركرده‌وه‌و پیرۆزبایی كردنه‌وه‌و چوونه‌ نێو بیانه‌كه‌یان لێ كردن.

پاشان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی لق و به‌رپرسی به‌شه‌كانی لق كۆبوونه‌وه‌و ستراتیژ و په‌یڕه‌و پرۆگرامی ئینستتیوتیان ڕوونكرده‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوونیان بۆ پرۆژه‌و چالاكییه‌كانی لق كرد، و دواتر گوێیان له‌ داواكاری و سه‌رنجه‌كان گرت.

له‌لای خۆشیانه‌وه‌ شانده‌كه‌ دڵنیاییدا به‌ لقی پشده‌ر وه‌كو هه‌میشه‌ پاڵپشت و پشتگیریان ده‌بن بۆ هه‌ر هاوكاری و پێویستییه‌ك.

 

وەڵامێک بنووسە