گەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی ھەولێر پانێڵێکی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری خوا (ﷺ) سزادا

نووسه‌ر: كارزان ناصحی

219بینین

 

ئێوارەی ئەمڕۆ (2020/10/30) بەشی گەنجانی لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیار ھەڵسا بەئەنجامدانی پانێلێک بۆ بەڕێزان ” دكتۆر شێرزاد عبدالوھاب ” و ” پرۆفیسۆر دكتۆر عوسمان موحه‌ممه‌د غه‌ریب) بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی سەروەرمان (ﷺ) بۆ ئەندامان و قوتابیانی لق.

سەرەتا پانێڵەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک دەستیپێکرد لەلایەن ” ئەحمەد حسێن ” ئەندامی بەشی گەنجان.

دواتر ووتەی بەخێرھاتنی لقی هه‌ولێر لەلایەن بەرپرسی كارگێری لق ” مامۆستا مه‌لا دڵشاد شه‌مسه‌دین باڵەکیی ” پێشکەشکرا.

دواتر بابەتێک لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر ” عوسمان موحه‌ممه‌د غه‌ریب ” خرایەڕوو به‌ناونیشانی ” خۆشەویستی سەروەر و چۆنییەتی مامەڵەکردن لە دۆخێکی وەکو ئێستادا ” کرا.

دواتر سرودێک لەلایەن تیپی سروودی ژیار پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

دوای ئەوەش بابەتێک لەلایەن بەڕێز ” دکتۆر شێرزاد عبدالوھاب ” به‌ناونیشانی ” ڕه‌وشتی موسڵمان چۆن بێت به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ﷺ ” پێشکەشکرا.

شایانی باسه‌ ئه‌م پانێڵه‌ به‌مه‌به‌ستی ووشیاری موسڵمانان له‌ئاست پیلانگێڕییه‌كانی دوژمنانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ڕێكخرابوو هه‌روه‌ها بۆ گرتنه‌به‌ری شێوازی درووست له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ و به‌رگریكردن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرش و په‌لاماردانێك.

 

وەڵامێک بنووسە