959
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2020/10/23 له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانیدا به‌شی په‌روه‌رده‌و كاروباری زانستی لقی كۆیه‌ی ئینستتیوتی ژیار هه‌ستا به هه‌ڵسه‌نگاندنی قوتابیانی خولی درێژخایه‌نی (فێربوونی خوێندنه‌وه‌ی قورئان و له‌به‌ركردنی).
خوله‌كه به‌به‌شداری هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌كچان و كوڕان، و به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستایان: مامۆستا زیرەک مه‌غدید، مامۆستا ھاکار عه‌باس، مامۆستا ھەردەم ھیمداد، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
شایانی باسه به‌شی په‌روه‌رده‌و كاروباری زانستی لیژنه‌یه‌كی زانستیی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی قوتابیان دامه‌زراندو به‌سه‌ركه‌وتوویی لیژنه‌كه كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و زانینی ئاستی قوتابیانی به‌شداربوو ئه‌نجامدرا، كه له (1) جوزئه‌وه هه‌تا (20) جوزئی قورئانی پیرۆز هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كرا.