ئەمڕۆ بەرواری 2020/10/17 لە ژێر درووشمی (با لە خزمەت قورئاندا بین)، لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، هەستا بەسازدانی خولێك بۆ شهیدانی قورئان و چوار سیمیناری تێدا پێشكهشكرا.
سەرەتای سیمینارەکان بەقورئانی پیرۆز و ووتەی بەخێرهاتنی لق لهلایەن بەڕێز: مامۆستا محمد محي الدین دەستیپێکرد و دواتر خولهكه دهستیپێكرد و سیمینارەکان بەم ناونیشانانەی خوارەوە پێشکەش کران:
– گەورەی قورئان و لەبەرکردنی | مامۆستا موستەفا حهمەسهعید.
– گرنگی تەفسیر لە لەبەرکردندا | مامۆستا یوسف نجم الدین.
– چۆن قورئان لەبەر بکەین | مامؤستا هەژار ئيسماعیل عومهر
– خودڕاهێنان و دەرخستنی کارامەیەکانی لەبەرکردن | مامۆستا ڕزگار قادر رەحیم.
شایەنی باسە زیاتر لە 65 بەشداربوو لە هەردوو ڕەگەز بهشداربوون و بهشداربووانیش بە سەرنج و پرسیارەکانیان بابەتەکانیان دەوڵەمەندتر کرد.