1.05K
ڕۆژی ۱۱/۱٠/۲٠۲٠ له ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە وگەشەپێدانی مرۆیی/ لقی ڕاپەرین، سیمیناری (بەهێزبە، ژیان بەدەست بێنە) بۆ خوێندکارانی قۆناغی یه‌كه‌می پەیمانگاى زانستهشهرعییهكان لەلایەن خوێندکاری هەمان په‌یمانگا (سایە حه‌مه‌دئه‌مین) پێشکەشکرا.
لە دۆخێک‌دا کە ژیان و تاکەکانی ڕوویان لە جۆرێک له نائومێدی کردووە، وەکو دەستێکی میهرەبان و هەوڵێکی ئەرێنیانە ئینستتیوتی ژیار لە ڕێگای ئەم جۆرە سیمینار و چالاکیانەیەوە دەیەوێت تاکەکانی کۆمەڵگا بارگاوی بکات بەئومێد و کۆڵنەدان و هەنگاونانی کارا و لێزانانە بە ئاراستەی هۆشیاری گشتی.