612
ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی ڕاپەڕین، بە ئامانجی پەروەردەی گەنجان لەسەر باڵاترین ئاکارو ڕاهێنان و تێرکردنی بیرو هزریان بە نەخشینترین خوو ڕەوشتی مەزن هەفتانە دوو وانەی پەروەردەیی تایبەت بە ڕەفتاری سەروەرمان بۆ گەنجانی پڕ بەها لەلایەن مامۆستا ” نیگار خدر ئهحمهد” دەگوترێتەوە.
مەبەستی وانەکان ئاشناکردنی گەنجانە بە هەڵسوکەوتە نایاب و قورئانیەکانی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت و هۆشیارکردنەوەیانە لە تێگەیشتنی نا شایستە بە مەقامی بەرزی سەروەرمان.
لەڕێی وانەکانەوە دەکۆشێین تاکەکانی کۆمەڵگا بە تایبەت گەنجان وەکو چینێکی زیندوو و پڕ وزە و جووڵە لە ئاستێکی بەرزی تێگەیشتن و پێدانی زانیاری ڕاست و بێ ڕتووش خزمەت بکەین بۆ ئەوەی ئایندەی نەوەکانمان لە لادان و لاڕێ بوون بپارێزین و پاشەڕۆژی ڕۆشنیان مسۆگەر بکەین.